هەواڵ

شوان زراری: حكوومەتی هەرێم سەرجەم قەرزەكانی وەردەگرێتەوە

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یێنێ لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێم بە مەبەستی گەشەسەندن و پێشخستنی بواری وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان قەرزی بە ژمارەیەك لە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكان داوە و بەشێکیان تا ئێستاش ئەو قەرزەی حکومەتیان نەگەڕاندووەتەوە.

شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه‌، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە هەموو ئەو قەرزانەی كە لە لای سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیاكانە، وەریانبگرێتەوە، كە بڕەكەی ۷٤۰ ملیار دینارە.

زراری ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، لە ماوەیەکی نزیکدا حكوومەت كاتێك دیاری دەكات، و دەرفەتیشیان پێ دەدات بۆ ئەوەی حیسابی خۆیان بكەن و لە ماوەی دیاریكراویشە پارەكە بگەڕێننەوە، ئەگەر ‌نەشیگەڕێننەوە، ئەوا تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و دەخرێنە لیستی ڕەش و دەست بەسەر موڵك و ماڵیاندا دەگیرێت.