هەواڵى ناوخۆ

شاسوار عەبدولواحید دەبێت 69ملیار و 500 ملیۆن دیناری پارەی خەڵكی كوردستانی لایە

لە روونكردنەوەیەكدا ئەندام پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، سەبارەت بەو قەرزانەی حکومەت کە کۆمپانیای نالیا بۆ ماوەی چەندین ساڵە وەری گرتووە و نایگەرێنێتەوە.

لیزا فەلەكەدین كاكەی لە روونكردنەوەیەكدا كە لەژێر ناوی روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاوی كردۆتەوە رایگەیاندووە”بری قەرزی وەرگیراو لە حكومەت لەلایان شاسوار عەبدولواحید  بریتییە لە:(٤۳۷٥٠٠٠٠٠٠٠) دینارە و بری سودی کەلەکەبوو بۆ ماوەی ٦ ساڵ بریتییە لە:(۲٥۷٥٠٠٠٠٠٠٠) دینار، کە کۆی گشتی دەکاتە ٦۹٥٠٠٠٠٠٠٠٠ دینار”.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە” لە بەرانبەر ئەم قەرزەشدا پشكى خاوەن کۆمپانیایەکە بە ناوی (شاسوار عبدالواحید) خۆی له کۆمپانیای (چاڤى )كه چوار موڵکە بە رووبەرى گشتى (50دونمه) رەهن کراوە، هەروەها دەشلێـ”ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای ناوبراو چەندین جار ئاگادارکراوەتەوە بۆ پاکتاو کردنی قەرز و سودی کەلەکەبوو”.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە”لە ئێستاشدا بەپێی برگەی سێیەم لە ماددەی ۱۳ لە یاسای چاکسازیدا هەموو ئەو کۆمپانیا و بازرگانانەی کە قەرزیان لە حکومەت وەرگرتووە دەبێت قەرزەکە و کۆی گشتی سوودی کەلەکەبوو بۆ حکومەت بگەرێننەوە کە کۆمپانیای نالیا یەکێکە لەوان.

كچەكەی فەلەكەدین كاكەی دەشلێـ” ئەگەر لەو ماوەیەی کە بۆیان دیاری کراوە قەرزەکانیان نەگەرێننەوە حکومەت دەسەڵاتی تەواوی دەبێت بە مامەڵە کردن بە رەهنەکانیان و دەستبەسەرگرتنیان.