هەواڵ

حاكم قادر: شاسوار عه‌بدولواحید داوا ده‌كات حكوومه‌ت له‌قه‌رزه‌كه‌ی خۆش بێت

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ به‌به‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ربێت و حكوومه‌ت له‌ قه‌رزه‌كانی سه‌رم خۆشببێت ئه‌وه‌ واز له‌ خۆپێشاندان ده‌هێنم.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ڕه‌وش پۆست، حاكم قادر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، وتویه‌تی:" شاسوار عه‌بدولواحید ڕای گه‌یاندووه‌ داوا بكه‌ین حكوومه‌ت ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی لای شاسواره‌ لێ خۆشببێت.

ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی‌، شاسوار وتویه‌تی، ئه‌گه‌ربێت و حكوومه‌ت ئاماده‌بێت له‌ قه‌رزه‌كه‌ی سه‌رم خۆشببێت ئه‌وه‌ ئاماده‌م واز له‌ بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندان بهێنم.

شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ و بازرگان، پاش چه‌ند مانگێك له‌ دامه‌زراندنی حیزب هه‌ردوو فڕاكسیۆنی حیزبه‌كه‌ی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر جیابوونه‌وه‌یان ڕاگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی لای بازرگانه‌كان ده‌ست پێكردووه‌، شاسوار داوای خۆپێشاندان ده‌كات.