هەواڵ

شاسوار عه‌بدولواحید بۆ به‌رپرسانی یه‌كێتی حكوومه‌ت قه‌رزه‌كانی وه‌رنه‌گرێته‌وه‌ واز له‌ خۆپێشاندان ده‌هێنم

شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانێكی قه‌رزاری خه‌ڵك و حكوومه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی ،سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ داوای خۆپێشاندان ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی به‌پێ یاسا حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌ستیانكردووه‌ به‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت لای بازرگانه‌كان.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو شادی نه‌وزاد ئه‌ندامی پێشوی فڕاكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاند: شتسوار عه‌بدولواحید له‌ كاتی په‌سه‌نكردنی یاسایی چاكسازی له‌ په‌رله‌مان داوای كردووه‌ بڕگه‌ی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان لای بازرگانه‌كان لاببرێت ئاماده‌ییه‌ فڕاكسیۆنه‌كه‌شی ده‌نگی پێبدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕه‌وش پۆست ده‌ڵێ، شاسوار عه‌بدولواحید بازرگانی سلێمانی و سه‌رۆكی نه‌وه‌ی نوێ سه‌ردانی حاكم قادر و عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كردووه‌، وتویه‌تی، ئه‌گه‌ربێت و حكوومه‌ت له‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ری خۆش ببێت ئه‌وه‌ واز له‌ جوڵاندنی شه‌قام ده‌هێنێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، پاش ئه‌وه‌ی دڵنیابوه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی حكوومه‌ت ڕژده‌ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی لای كۆمپانیاكان شاسوار عه‌بدولواحیدیش زیاتر له‌ 70 ملیار دینار قه‌رزاره‌، په‌نای بۆ جوڵاندنی شه‌قام بردووه‌ تاوه‌كو حكوومه‌ت یان لێ خۆشببێت یان وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوك بكات، وه‌ك سیناریۆی ڕوداوه‌كانی 17ـی شوباتی ساڵی 2011 دووباره‌بكاته‌وه‌.

به‌رپرسی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ نزار مه‌حموود ده‌ڵێ، هه‌رگیز هاوڵاتیان ناكه‌ونه‌ شوێنی فێڵی شاسوار چونكه‌ ده‌زانن ئه‌و پیاوه‌ بۆ مه‌رامی خۆی داوای خۆپێشاندان ده‌كات تاوه‌كوو حكومه‌ت نه‌رمی بنوێنێت له‌سه‌ری بۆ ئه‌و قه‌رزه‌ی لایه‌تی.