هەواڵى ناوخۆ

یه‌كێتى: شاسوار عەبدولواحید با جارێ پارەی خەڵکی بداتەوە ئینجا باسی خەمی خەڵک بکا

سەرکردەیەکی یەکێتی رای دەگەیەنێت، شاسوار عەبدولواحید ”نیوەی زەوییەکانی سلێمانی داگیر کردووە“ و ئەوەشی نەشاردەوە کە بۆ خۆدزینەوە لە قەرزەکانی حکوومەت، داوای خۆپیشاندان دەکات، بەم هۆیەشەوە هۆشداری پێدا.

پاش بانگەشەکەی شاسوار عەبدولواحید، بازرگانی قەرزاری حکوومەت کە سەرۆکایەتیی گرووپێکی بچووکی سیاسی دەکات. مسته‌فا چاڵاوى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند: "شاسوار عه‌بدولواحید كه‌سێكى بازرگانه‌، خۆى سه‌رقاڵ كردووه‌ به‌ بزنس و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى خۆیه‌وه‌، ئه‌م بازرگانه‌ كه‌ى له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندىی خه‌ڵكى كارى كاردووه‌، تاكو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكى سڤیل خۆپیشاندانى ناڕه‌زایه‌تى ئه‌نجام بدات؟".

پرسیاری ئەوەشی کرد کە ئاخۆ شاسوار عه‌بدولواحید چۆن باسی خه‌ڵكى هه‌ژار ده‌كات؟ له‌كاتێكدا خۆى ”نیوه‌ى زه‌وییه‌كانى سلێمانى داگیر كردووه‌ و بازرگانى پێوه‌ ده‌كات و كه‌ناڵى ڕاگه‌یاندنى پێ دروست ده‌كات“.

بۆیە داوای کرد ”شاسوار عه‌بدولواحید با جارێ پاره‌ى خه‌ڵكى هه‌ژار بداتەوە و ماڵ و موڵكەکان بۆ خه‌ڵك بگەڕێنێتەوە، ئه‌وكاته‌ باسی نایه‌كسانى و خه‌مى خه‌ڵك بكات".

هەر لە لێدوانەکەیدا ئەو سەرکردەیەی یەکێتی ئاشکرای کرد: ”ئامانجى سه‌ره‌كیی خۆپیشاندانه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید بۆ ئەوە ده‌گه‌ڕێته‌وە کە خۆى له‌ قه‌رزه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان بدزێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ به‌جۆرێك خۆى نیشانى خه‌ڵك بدات كه‌ گوایە نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكى هه‌ژار ده‌كات“.