هەواڵ

حكومه‌ت قه‌رزه‌كانی خۆی و خاوه‌ن پشكه‌كانی لێوه‌ربگریته‌وه‌، شاسوار مایه‌پووچ ده‌بێت و دێته‌وه‌ سه‌ر سفر

 ڕه‌وش پۆست

به‌گوێره‌ی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوەیەکی زۆر نهێنی له‌ناو جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دەستمان کەوتووە، ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هەرێمی کوردستان هەموو قه‌رزه‌كانی خۆی و خاوه‌ن پشكه‌كانی له‌شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ربگریته‌وه‌، ئه‌وا شاسوار مایه‌پووچ ده‌بێت و دێته‌وه‌سه‌ر سفر.

سه‌رچاوه‌کە تایبه‌ت بە ڕه‌وش پۆست راگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هەرێمی کوردستان گشت قه‌رزه‌كانی خۆی و خاوه‌ن پشكه‌كانی له‌شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ربگریته‌وه‌، ئه‌وا شاسوار مایه‌ پووچ ده‌بێت و دێته‌وه‌سه‌ر سفر، بۆیه‌ لەئێستا شاسوار عەبدولواحید به‌هه‌موو جۆره‌ك خه‌ریكی نانه‌وه‌ی پشێویه‌ و داوای خۆپێشاندان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت داوای قەرزەکانی نەکاتەوە و قه‌رزه‌كانی لێوه‌رنه‌گریته‌وه”.