هەواڵى ناوخۆ

سوپای ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت

هێزه‌كانی سوپای ئێران، له‌ كه‌نداوی عومان، دەستیان بەسەر كه‌شتییه‌كی بیانیدا گرت و ١٣ كه‌شتیوانیشیان ده‌ستگیركرد.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٢، ، حسێن دهكی، فه‌رمانده‌ی هێزی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی هێزەکانی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران ئاشکرایکرد، لە به‌نده‌ری "جاسك"ی كه‌نداوی عومان كه‌شتییەکی سوته‌مه‌نیان گرتووە کە ویستویەتی بە قاچاغ سوتەمەنی گواستوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و كه‌شتییه‌ بیانییه‌ی کە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، كه‌ ملیۆنێك لیتر گازوائیلی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی باركردبوو، هەروەها ١٣ كه‌شتیوانی كه‌شتییه‌كه‌ ده‌ستگیركراون، سه‌رجه‌میان بیانین.