هەواڵ

کونسوڵی چین له‌ هه‌رێمی کوردستان سێ ترێله‌ ده‌مامك ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات

کونسوڵی چین له‌ هه‌رێمی کوردستان، سێ ترێله‌ ده‌مامکی کڕیووه‌ و له‌ رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیه‌وه‌ ره‌وانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كڕێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست کونسوڵی چین ئه‌و سێ ترێله‌ نزیکه‌ی (حه‌وت ملیۆن ده‌مامک‌)ی  ڕێگای کۆمپانیای () لە فڕۆكەخانەی سلێمانیەوە رەوانەی دەكات.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌، كوردستان پێویستی بە دەمامكە و بەرپرسانی سلێمانی دەینێرن بۆ چین، ئەگەر رێگە لەو بارانە بگیرێت، ئه‌وا هیچ كێشەیەكی دەمامك نابێت و بەشی پێویستی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دەكات.

تكایە فریاكەون .. حزبەكان، خەڵك و حكومەت

وه‌ك ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و مرۆڤاییه‌تی بەرپرسانی سلێمانی تاگ بكەن و فشار دروست بكەن، بە ئەو دەمامكانە نەڕواتە دەرەوەی كوردستان.