وتار

پایتەختی سێیەم لە عێراق بەم زووانە ڕادەگەیەندرێت

سووننەکانی عێراق ماوەی یەک هەفتەیە لە ئوردن سەرقاڵی دیزاینی چۆنیەتی دارشتنی نەخشەی هەرێمێکی سوننەن لە ئەنبار و نەینەواو سەڵاحەدین . 

بە پێی سەرچاوی هەواڵ دیزاینەکە کۆتایی هاتووەو هەرێمی سوننە بە پایتەختی ئەنبار ڕادەگەیەندرێت لە دوای قۆناغی حکوومەتی ئینتقالی عێراق . 

لەمبارەوە “تەنیا کوردی ” نووسەرو رۆژنامە نووس ئاشکرای دەکات هۆکار ڕاگەیاندنی ئەم هەرێمە سووننەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ئێستادا موقتەدار سەدر و حزبوڵڵای لوبنانی، عەلاویان وەک دوا کارتی گوشاری خۆیان بۆ دڵ ڕازیکردنی شەقامی توڕەی شیعە کردووە بە کارتی گوشار لەسەر کورد و سووننە. 

ئەوە هاوکاتە لە گەڵ ئەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی روونی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرد  کە ئەگەر ئەوان نییەتی بایکۆتی کورد و سوونەیان هەیە، ئەوا کوردیش لەگەڵ لایەنی دیکەی سیاسی عێراق کە مەبەست لێی سوونە و لایەنێکی دیکەی شیعەیە دەکەونە گفتوگۆ و ئەگەر کابینەی ئێستا بە دڵی موقتەدا و کەسانی تری شیعەی سیاسی بەبێ کورد و سووننە تێپەڕێت، ئەوا داهاتووی عێراقیش بە دڵی کورد و سوونە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە 

ئەم مەسجەی هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی نوێی بۆ شیعەی سیاسی تێدایە کە ئەگەر تا کاتی دیاری کراو، داواکاری کورد بە گوێرەی مافە دەستوورییەکان نەبێت، ئیدی کوردیش یارییە نوێیەکی خۆی لە عێراقدا بەرێوە دەبات.