هەواڵ

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەستی پێ کرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و بڕیارە چەند پرسێکی گرنگی تێدا تاوتوێ بکرێت.

لەم کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدرالی دەخرێتە ڕوو.

هاوکات ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی میونیخ و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان تاوتوێ دەکرێت.