هەواڵ

مه‌سرور بارزانى ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا له‌ خۆر ده‌دات

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بە دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك بە توانای 25 مێگاوات كارەبا بۆ هەر وێستگەیەك.