هەواڵى ناوخۆ

كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ په‌كخست

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێسته‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌.

حاجی مه‌سیفی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگه‌یاند، چه‌ند مه‌رجێك بۆ ئه‌وكه‌یانه‌ دانراون كه‌ خۆیان بۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی هه‌ڵده‌بژێرن.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجی ته‌مه‌ن و لێهاتوویی و شاره‌زایی كه‌سه‌كه‌ ڕۆڵی‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ك به‌رپرسی مه‌كته‌به‌كانیش ده‌توانن خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ مه‌كته‌بی سیاسی.

مه‌سیفی، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، تا ئێسته‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی دیاری نه‌كراوه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆرۆنایش جارێ‌ سه‌رقاڵی‌ دروست كردووه‌.

یه‌كێتی له‌ دوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌وه‌ پێڕه‌وی ناوخۆی هه‌موار كردووه‌ته‌وه‌ و هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ڵبژاردووه‌، به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌ كه‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.