هەواڵى ناوخۆ

به‌په‌له‌ .. ئاراس جەنگی لەلیستی سزادراوانی ئەمەریكادایە

بەهۆی مامەڵەی بەردەوامی لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران و گوێنەدان بە سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەمەریكا لیستێكی دیكەی ناوی سزادراوان ئامادە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە ئەوە ئاشكرا دەكات، به‌منزیکانه‌ ئه‌مه‌ریکا لیستێکی تری سزادان راده‌گه‌یه‌نێت که‌ ناوی ئاراس شێخ جه‌نگی تێدایه‌، به‌ هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران.

زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست ئاماژە بەوە دەدەن، به‌رهه‌م ساڵح و لاهور و بافڵ، هه‌موو رێگه‌یه‌کیان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئاراس له‌ لیسته‌که‌ی ئه‌مریکا نه‌بێت.