هەواڵى ناوخۆ

ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزار هه‌رێم: بۆ پێشگرتن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتنی هه‌موو گرووپه‌ گه‌شتیاریه‌كان بۆهه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێن

به‌ مه‌به‌ستی پێشكرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌ تاووه‌كو ئێستا هیچ حاله‌تێك له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رێوشوێنێكی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌دات له‌و نێوه‌نده‌شدا، هاتنی گروپە گەشتیارییەكان بۆ هەرێم تا کاتێکی نادیار راگیرا.

نادر رۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ” له‌مڕۆوه هاتنی هه‌موو گرووپه‌ گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێت ئه‌مه‌ش لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

هه‌روه‌ها گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌: ” ئەو خێزانانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دێنە هەرێمی كوردستان، وەك رێگەیەكی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشكنینی پزیشكییان بۆ دەكرێت و ئینجا رێگه‌یان پێده‌درێت بێنه‌ هه‌رێمه‌وه:.