عیراقى و جیهانى

هاوڵاتییەکی میسری بەهۆی مردنی حوسنی موبارەکەوە خۆی کوشت

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

هاوڵاتییەکی میسری بەهۆی مردنی سەرۆکی پێشووی میسرەوە،کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

مامۆستایەکی میسری کە حوسنی موبارەکی زۆر خۆشویستووە، بەهۆی بینینی تەرمەکەیەوە لە شاشەی تەلەفیزیۆنەوە، لە باڵەخانەیەکی شەش نهۆمییەوە خۆی دەخاتە خوارەوە.

بەپێی زانیاریی میدیا میسرییەکان، کەسەکە دوای بینینی دیمەنەکە، چووەتە سەر باڵەخانەیەکی شەش نهۆمی، خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی میسریش ئاماژەی بەوە کردووە، کەسەکە دوای ئەوەی تەرمی حوسنی موبارەک دەبینێت، تووشی گریانێکی زۆر دەبێت و لە باڵەخانەکەوە خۆی دەخاتە خوارەوە.

دوێنێ حوسنی موبارەک سەرۆکی پێشووی میسر، کۆچی دوایی کرد و ئەمڕۆش تەرمەکەی بەخاک سپێردرا.

новости Battlefiel4
портал недвижимости