هەواڵى ناوخۆ

میدیای یەکێتی لە کۆسرەت رەسوڵ قەدەغە دەکرێت

هەرچەندە کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە، بەڵام میدیاکانی حزبەکەی بایکۆتی چالاکییەکانین کردووە. 

دوای دیاریکردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەبەیانامەکە رەتیکردەوە "لە ژوورە تاریکەکاندا، هاوسەرۆکانی یەکێتی دیاری کرابێت"، بەڵام میدیای یەکێتی ئەو راگەیاندراوە گرنگەی کەسی یەکەمی حزبەکەی پشتگوێ خست. 

ئەندامێکی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی کە نەیویست ناوی بڵابکرێتەوە بە(ڕه‌وش پۆست)ـی ڕاگەیاند"لە میدیاکانی یەکێتی و میدیاکانی نزیک لەماڵی مام جەلال، بڵاوکردنەوەی هەواڵی کاک کۆسرەت قەدەغەیە". 

وتیشی" بەبڕیاری ئەوان، ئەو بەیانامە گرنگەی کۆسرەت رەسوڵ بڵاونەکرایەوە".