هەواڵى ناوخۆ

بەرهەم ساڵح کۆبونەوەکانی سەرکردایەتی یەکێتیدا هەڵپەسارد

بەرهەم ساڵح، جێگری پێشووی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئێستا ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی حزبەکەیەتی، بەهۆی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتی، نیگەرانە و بەشداری لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتیی حزبەکەیدا ناکات.

بەپێی زانیارییەكانی ڕه‌وش پۆست كە لەسەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەستیكەوتووە، بەرهەم ساڵح لە حزبەکەی نیگەرانە و بەم هۆیەوە بڕیاری داوە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیدا بەشداری نەکات، ئەمەش لە ئەنجامی هەڵبژاردنی هەریەک لە باڤڵ تاڵەبانی و لاهوور جەنگی بە هاوسەرۆکی یەکێتی کە پێشتر بەرهەم ساڵح چاوەڕێی وەرگرتنی ئەم پۆستەی دەکرد.

بەگوتەی سەرچاوەكەی ڕه‌وش پۆست، بەرهەم ساڵح توڕەو نیگەران بووەو ئەوەی بەچەند كەسێكی نزیكی گوتووە، لەبەر خاتری یەكێتی حزبە نوێیەكەی بەجێهێشت و گەڕایەوە، بەڵام بەم جۆرە بنەماڵەی تاڵەبانی پاداشتی دەدەنەوە.