هەواڵى ناوخۆ

كورد شكست بە كابینەكەی عەلاوی دێنێ

زیا پوترس ئەندامی شاندی سیاسیی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستان عەلاوی لەسەر پێڕەوكردنی هەمان میكانیزم بۆ دیاریكردنی وەزیرەكانی سوورە، و ئەوەیش پرسەكە ئاڵۆز دەكات، بۆیە پێویستە تا 48 سەعاتی داهاتوو نەرمی لەبەرانبەر كورد بنوێنێت تا پرۆسەی دەنگدان بە كابینەی حكوومەتەكەی بەڕێوە بچێت و كێشەكان نەمێنن.

بەگوتەی ناوبراو، پێویستە عەلاوی لە دیاریكردنی وەزیرەكانی تایبەت بە كورد بۆچوونی ئەوان وەربگرێت، جیا لەوەیش چەند كێشەیەك لەبارەی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هیتریش هەیە كە ئەو لە كۆبوونەوەكانی سەرەتا بەڵێنی چارەسەركردنی دابوو، بۆیە شاندی كوردستان هەر لە بەغدا دەمێنێتەوە و كۆبوونەوەی زیاتر لەگەڵ عەلاوی و فراكسیۆنە سەرەكییەكانی پەرلەمان دەكات و ئەگەر نەرمی نەنواند، ئەوە دۆخەكە تا دوای تێپەڕبوونی 48 سەعاتەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە.