هەواڵ

پارەکەی بەغدا گەیشتە هەولێر

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

حکومەتی عێراق بڕی ٤٥٣ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نارد، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەیەکی دیکە دەکات. 

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە،  پارەی موچە لە بەغداوە گەشت پاش دابەشکردنی ئەم موچەیە وەزارەتی دارایی راستەوخۆ ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەیەکی دیکە دەکات. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو وەزارەتانەی ماون لە زوترین کاتدا موچە وەردەگرن، پاش کۆبونەوەشمان لەگەڵ وەزیری دارایی داوامانکرد ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی موچەی مانگێکی تر بکرێت و ڕایانگەیاند ئامادەکاریان دەستپێکردوە بۆ پاش دابەشکردنی ئەم موچە. 

باسی لەوەشکرد، پارەکەی بەغدا بەشی موچەی ٥٠٪‏ موچەخۆرانی ھەرێم دەکات، ئەو داھاتانەی ئێستا لە بەردەست وەزارەتی دارایدایە، داھاتی ناوخۆ ٢٤٠ ملیار دینار و داھاتی نەوت کە دەدرێتە دارایی ٣٦٠ ملیار دینار ھاوپەیمانان ئێستا کەمیکردووە بۆ ٨ ملیار دینار پارەی بەغدا ٤٥٢ ملیار دینار خەرجی موچە ٨٨٠ ملیار دینار پرۆژەکان ٤٠ ملیار دینار خەرجی بەکاربردن نزیکەی ١٥٠ ملیار. 

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیادنبوو، بەمزووانە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و خشتەیەکی نوێ بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکەن.

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости