هەواڵى ناوخۆ

هۆشیار عه‌بدوڵا شوقه‌یەک به‌ نزیكه‌ی نیو ملیۆن دۆلار ده‌كڕێت

په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق شوقه‌یه‌كی له‌ یه‌كێك له‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبووه‌ گرانبه‌هاكانی سلێمانی كڕیوه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ دۆخی هاووڵاتییان له‌ ڕووی داراییه‌وه‌ باش نییه‌.

زیاتر له‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌، ئه‌و زانیارییانه‌یان بۆ "وشه‌" ئاشكرا كرد، هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندام په‌رله‌مانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، شوقه‌یه‌كی له‌ گاردن سیتی شاری سلێمانی به‌ به‌های 160 هه‌زار دۆلار تا 200 هه‌زار دۆلار كڕیوه‌.

گاردن سیتی یه‌كێكه‌ له‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبووه‌ گرانه‌كانی شاری سلێمانی، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له‌ ته‌نیشت نه‌خۆشخانه‌ی شار، به‌شی زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌سانی بازرگان و سه‌رمایه‌دار و په‌رله‌مانتارن، نرخی شوقه‌كانیش له‌ 160 هه‌زار دۆلاره‌وه‌ بۆ 200 هه‌زار دۆلاره‌.

به‌رپرسێكی تری گاردن سیتی زانیاری دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێت، پێشتر هۆشیار عه‌بدوڵای په‌رله‌مانتاری عێراق له‌ گاردن سیتی كرێچی بووه‌، به‌ڵام ئێسته‌ شوقه‌یه‌كی كڕیوه‌ و له‌وێ داده‌نیشێت.