هەواڵى ناوخۆ

وەزیری ناوخۆ: قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه‌

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ و داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌شێوه‌یكی كه‌مبووه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێت: به‌پێی پێویست قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه‌. 

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌نكۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌شاری دهۆك رایگه‌یاند "له‌ رێكاره‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا پێش به‌شێك له‌ وڵاتان كه‌وتین و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌پێی پێویست بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژبكه‌ینه‌وه‌". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ڤایرۆسی كۆرۆنا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابوری جیهان، عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌و، لە ئێستادا داهاتی ناوخۆ بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە". 

وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم داواشی لە هاوڵاتیان کرد بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانیان بمێننەوەو پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.