هەواڵ

ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی سلێمانی ده‌ستگیر كرا

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قه‌ره‌كه‌ی رووداوه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی مامۆستایان ده‌ستگیر كراوه‌. 

ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند "بکوژه‌كه‌ کوڕێکی ماڵەکەیە، بەبرینداری دەستگیرکراوە".

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌ "بکوژ سێ برا و دایکی کوشتووە و باوکیشی بریندارە".

ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌كی مامۆستایان له‌سلێمانی رووداوێكی ته‌قه‌كردن روویداو به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان رووداوه‌كه‌ به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ .