عیراقى و جیهانى

بەهۆی کێشەی زەوییەوە کوژرا و بریندار هەیە

 له‌راگه‌یاندراوێكدابەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەڵەبجە بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25 ى 3 ى 2020 ،  لە گوندی غوڵامی سەر بە ناحیەی سیروان بەھۆی كێشەی زەوی و زار كەسێك بەناوی (ك.ع.ع) تەمەن 48 ساڵ كوژرا و براكەشی بەناوی (م.ع.ع) بریندار بوو.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ،  دوای گەیشتنی مەفرەزەی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەكە تۆمەتبارەكە بە برینداری خۆی رادەستی پۆلیس كردووە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە رێكخراوە