عیراقى و جیهانى

مایك پۆمپیۆ: دیبلۆماتەکانی ئێران خەریكی تیرۆرن

 

پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر ھێرشی توندی كردە سەر ئێران و ئەمجار ڕادەگەیەنێت كە پیاوانی بواری دپلۆماسی ئێرانی خەریكی تیرۆر كردنی كەسایەتیەكانن لە وڵاتانی دیكە 

مایك پۆمپیۆ لە تویتێكدا نوسیویەتی زانیاری ھەن كە دەیسەلمێنێت دپلۆماسیەكانی ئێران ڕۆڵی كارایان دیوە لە كوشتنی كەسایەتیەكان لە توركیا و پێشتریش لە ئەوروپا ھەموو دەزانین ئێران چ تیرۆر و كوشتنێكی لە ڕێگەی دبلۆماسیەكانی ئەنجام داوە 

لە كۆتاییەكانی سەدەی ڕابردوو لە ئەوروپا چەندین سەركردەی پارتە كوردیەكانی ڕۆژھەڵات تیرۆر كران كە ڕاستەوخۆ ئێران دەستی تێیاندا ھەبوو