هەمەڕەنگ

كه‌شانسی هه‌رێم: ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌روه‌ها بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوەو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ زۆرترین باران لە پارێزگای دهۆك بە بڕی 42 ملم باریوە.