هەواڵى ناوخۆ

دهۆك: پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات بە خۆشحاڵییەوە ، 5 كەس لە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناکە لە ژێر چاوەدێری پزشکی دابوون ، ئیستا تەندروستیان جێگیرەو چوونەتەوە مالەکانی خۆیان . 

هاوکات ئاماژە دەوە دەکات دوای ئەوەی پشکنینی کۆتایی بۆ هەر پێنج تووشبووەکە ئەنجام دراوە دەرکەوتووە ئەنجامی گشتی نێگەتیڤ بووە و بە تەواوی لەشیان لەو ڤایرسە پاک بۆتەوە .