هەواڵى ناوخۆ

ئاڵا تاڵه‌بانی له‌حكومه‌تی نوێی عێراق داوای پۆستی وه‌زیری له‌ لاهور جه‌نگی ده‌كات

دوایی ئه‌وه‌ی دوێنێ مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندیی تەلەفۆنی  لەگەڵ مستەفا كازمی ئە نجامدا و هیوای خواست  كە بەزوترین کات حکومەتی نوێی نیشتیمانی لەعیراق پێکبهێنرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست ئاڵا تاڵه‌بانی داوای له‌ لاهور جه‌نگی كردووه‌ له‌ كابینه‌ی داهاتووی مسته‌فا كازمی بیكاته‌ وه‌زیر هه‌رشتێك لاهور بیڵێت جێبه‌جێی ده‌كه‌م.

ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی، ئاڵا تاڵه‌بانی به‌راسته‌وخۆ به‌ لاهور جه‌نگی گوتووه‌  ببمه‌ وه‌زیر ته‌واوی وه‌زاره‌ت ده‌خه‌مه‌ ژێر ده‌ستی خۆت.

چه‌ند رۆژێك پێش ئێست ئاڵا تاڵەبانی لە گوتنەوەی سروودی مەوتینی کرد و تێیدا سوپاسی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی كرد .