هەواڵى ناوخۆ

لاهور جه‌نگی پێنج هه‌زار دۆلار دەداتە ئارام ئه‌حمه‌د تاوەکو تۆمەت بۆ مسته‌فا سه‌لیمی‌ هەڵبەستێ

گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ جارێكی تر سه‌رپه‌رشتیی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مسه‌فا سه‌لیمییان به‌ ئێران كرده‌وه‌، ئه‌مشه‌و له‌ ڕێی‌ ئارام ئه‌حمه‌ده‌وه‌ له‌ فه‌یسبووك چه‌ند تۆمه‌تێكی‌ تریان بۆ مسته‌فا سه‌لیمی‌ هه‌ڵه‌به‌ست.

بەپێی زانیارییەکان، خیانه‌تكارانی‌ 16ی‌ ئۆكۆتۆبه‌ر، لەبارەی راده‌ستكردنه‌وه‌ی‌ مسته‌فا سه‌لیمی‌ به‌ ئێران ده‌یانه‌وێ‌ سۆشیال میدیا بۆ تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن دژی‌ مسته‌فا سه‌لیمی‌ به‌كار بێنن، ئارام ئه‌حمه‌د لایڤێكی‌ له‌ فه‌یسبووك بۆ تۆمەت هه‌ڵه‌بستن و به‌رگری‌ كردن له‌ لاهوور جه‌نگی‌ كرده‌وه‌.

ئارام له‌ لایڤه‌كه‌یدا هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر عه‌لی‌ جوانه‌مه‌ردی‌ و مسته‌فا سه‌لیمی‌ و ئه‌و كاره‌یشی‌ به‌ خیانه‌ت ناونه‌برد.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو هێزه‌ ئەمنیەکانی سلێمانی دەڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌كه‌ به‌ لاڕێدا ببرێ‌، زانیاریی نادروست و هه‌ندێك نووسراوی دروستكراو له‌ ده‌یان په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یسبووكی ده‌زگایه‌كی ئەمنی یه‌كێتی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌. وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرای كرد، بڕی پێنج هه‌زار دۆلار بۆ ئارام ئه‌حمه‌د/ كه‌سێكه‌ به‌رده‌وام له‌ فه‌یسبووكه‌وه‌ لایڤ ده‌كاته‌وه‌/ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ تا لایڤ له‌سه‌ر مسته‌فا سه‌لیمی بكاته‌وه‌ و به‌ دز و خراپه‌كار ناوی ببات.

سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات، پاره‌كه‌یش له‌ڕێی كه‌سێكه‌وه‌ به‌ناوی “لاوك قادر حاجی‌ عه‌لی‌” بۆ “ئارام ئه‌حمه‌د” نێردراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه‌ پاره‌ دراوه‌ به‌ برایه‌كی‌ ئارام ئه‌حمه‌د تا رێستۆرانتی‌ پێ دابنێت له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسێكیش قسه‌كان بۆ ئارام ئه‌حمه‌د نێردراوه‌ به‌ناوی‌ “كارۆخ”.

مسته‌فا سه‌لیمی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بووه‌ و به‌ تاوانی ئه‌ندامێتی ئه‌و حزبه‌، سزای گیرانی تاهه‌تایی بۆ ده‌رده‌چێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ گرتووخانه‌ی سه‌قز له‌گه‌ڵ 80 گیراوی تر هه‌ڵدێن، رۆژی سێی نیسان له‌ رێی گوندی كه‌نده‌سووری بانه‌ كه‌ هاوسنووری هه‌رێمی كوردستانه‌، ئاودیوی گوندی سیاگوێزی شاره‌دێی گه‌رمكی سه‌ر به‌ شارۆكه‌ی پێنجوێن ده‌بێت و دواتر ئاسایش ده‌یگرن و راده‌ستی ئێرانی ده‌كه‌ن، رۆژی شه‌موو له‌ سێداره‌ درا.

ئه‌م ڕووداوه‌ كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌ناو هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لێكه‌وته‌وه‌، هه‌وڵی زۆردرا په‌رده‌پۆش بكرێ‌، به‌ڵام دواجار كه‌سوكاری مسته‌فا سه‌لیمی به‌ ده‌نگ هاتن و هه‌موو زانیارییه‌كانیان ئاشكرا كرد كه‌ سه‌لیمی له‌لایه‌ن ئاسایشی پێنجوێنه‌وه‌ راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه‌ بۆ له‌ سێداره‌ دان.