هەواڵى ناوخۆ

بەپەلە:لاهور جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی لەگەڵ میتی تورکیا ڕێکەوتن لەباره‌ی راده‌ستكردنی چەند سەرکردەیەکی پەکەکە

 

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕه‌وش پۆست، لەکاتی كۆنگره‌ی یه‌كێتی چه‌ند ڕۆژێك له‌ به‌ستنی كۆنگره‌ له‌ ماڵی عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له‌ سلێمانی، لاهور و باڤێڵ له‌گه‌ڵ موخابه‌راتی ده‌زگایی میتی تورکیا پیلانی کوشتن یان گرتنی (جه‌میل بایك)یان دانا و دوایی چه‌ند ڕۆژێك پلانه‌كه‌ شکستهێنا.

ڕه‌وش پۆست له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو په‌كه‌كه‌ ئاشكرای ده‌كات، تیمێکی میت و ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی له‌ رانیه‌ ده‌ستگیرکران لە لایەن هێزێکی تایبەتی سەربەپەکەکە.

ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، له‌وکاته‌وه‌ پەکەکە هێزە سیخوریەکەی تورکیاو و یەکێتی دەستگیر کرد، یه‌کێتی هه‌وڵده‌دات نێوانی خۆی له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌ چاك بکاته‌وه‌، به‌ڵام په‌که‌که‌ ره‌تیده‌کاته‌وه‌.

ڕه‌وش پۆست زانیوویه‌تی، ئامانجی یه‌کێتی له‌و پیلانه‌ی له‌گه‌ڵ میت ئه‌وه‌بوو، خۆی له‌ تورکیا نزیکبکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌که‌که‌ لاواز بکات چونکه په‌که‌که‌ له‌سنوری یه‌کێتی به‌هێز بووه‌.