هەواڵى ناوخۆ

لاهور یەکێتی بەرەو هەڵدێر دەبات

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

لاهور یەکێتی بەرەو هەڵدێر دەبات

سەهین موفتی

ماوەیەکە لاهور جەنگی هەوڵێکی زۆر دەدات بۆ کۆنترۆڵکردنی یەکێتی و فەرامۆشکردنی سەرکردە دێرینەکانی پێشوو بەتایبەتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێشوو و ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندی ئێستای یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسووڵ. ئەم هەوڵەی لاهور کێشە و ناکۆکییەکی زۆری لە ناوخۆی سەرکردایەتی یەکێتیدا دروست کردووە، کە پێیان وایە لاهور و ئەم سەرکردایەتیەی ئێستای یەکێتی کە زۆرینەیان لە باڵی لاهورن ، ئایندەی یەکێتی بەرەو هەڵدێر دەبەن . بۆیە ناڕەزایەتیەکی زۆر دروست بووە . پێدەچێت جیابوونەوە و ئینشقاقێکی تر لە ناو یەکێتی رووبدات.

لەلایەکی دیکەوە بە پێی زانیارییەکان پەیوەندی نێوان لاهور و بافڵ زۆر ساردبووە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی میدیای لاهور لە جیاتی هاوسەرۆک بە لاهوریان دەگووت سەرۆک . ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی بافڵ . بەڵام دوای ئەوەی لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن ئاماژە بەوەدرا کە لاهور ئێستا خۆی کردووەتە سەرۆکی یەکێتی و بە ” سەرۆک لاهور ” ناوی دەهێنرێت . میدیاکانی لاهور ئێستا هەستیان بە مەترسییەکە کرد و جارێ وازیان لە بەکارهێنانی وشەی سەرۆک هێناوە .

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости