هەواڵى ناوخۆ

لاهور جه‌نگی كه‌تنێك به‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر داوای لاهور جه‌نگی به‌نهێنی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات و له‌گه‌ڵ راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێنراوی شاره‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌سه‌ر داوای لاهور جه‌نگی كاره‌كته‌ری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات و له‌گه‌ڵ (راکان جبوری) پارێزگاری سه‌پێندراوی که‌رکوك کۆبووه‌ته‌وه‌.

ڕه‌وش پۆست به‌پشت به‌ستن به‌ زانیارییه‌كانی ئاشكرای ده‌كات، ئه‌م سه‌ردانه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاردانه‌وه‌ی توندی له‌نێو خۆی یه‌كێتی لێكه‌وتۆته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ به‌شێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی گله‌ییان له‌ کۆسره‌ت ره‌سوڵ کردووه‌ و وتویانه‌ نه‌ده‌بوو به‌ زه‌لیلی بچوایه‌ته‌ به‌رده‌ستی راکان جبوری.