هەواڵى ناوخۆ

په‌رله‌مانی كوردستان بانگێشیتی وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات

سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و تێیدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ و زانیاری له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان بدات. 

مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگەیاندووە "دووشه‌ممه‌ 11ی ئایار، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ساز ده‌كات و له‌و كۆبوونه‌وه‌یەشدا میوانداری وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌". 

هەروەها ئامانجی بانگهێشتكردنەوەی روونكردووەتەوەو دەڵێت "مه‌به‌ست له‌بانگهێشتكردنی وه‌زیری ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ و زانیاری پێویست بدات له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین دۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و نه‌خۆشیه‌ چۆن تێپه‌ر ده‌بێت".