هەواڵ

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی : لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوام دەست بە تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆكان دەکرێت

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆكان دەستپێدەكات.

کوردۆ شابان، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکانی حکوومەتی ھەرێم دەست بە پڕۆسەی تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ لەھەرێمی کوردستان دەکرێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاریش ئامادەکاری تەواوی بۆ پڕۆسەکە کردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، مەبەست لە جێبەجێکردنی بڕیاری تاپۆکردنی خانووی زێدەڕۆ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ژمارەیەکی زۆر خانووی زێدەڕۆ لەلایەن خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەتەوە لە ساڵانی رابردوو دروستکراون و لەسەریان تاپۆ دەکرێن و دەبنە خاوەن خانووی خۆیان.

وتەبێژەكەی وەزارەتی شارەوانی باسی روونیشیكردووەتەوە، ئەوانەی خەڵکی ھەژارن، بۆنموونە تەنیا خانوویەکی ٢٠٠ مەتریان دروستکردووە لەسەریان تاپۆ دەکرێت، بەڵام ئەوانەی زەویەکی زۆریان بە زێدەڕۆ داگیرکردووە، حکوومەت لێیان وەردەگرێتەوە.

هەر چەندە باس لەوە دەكرێت، كە نزیکەی ٣٠٠ ھەزار خانووی زێدەڕۆ لەھەر چوار پارێزگای ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام کوردۆ شابان دەڵێت، خەریکی کۆکردنەوەی ئامارین و ژمارەکە دیار نیە تا ئێستا چەندە.

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости