هەواڵ

سه‌عدی پیره‌: ڕێواس فایه‌ق هه‌ڵه‌ی كرد له‌ به‌جێ هێشتنی په‌رله‌مان

له‌ پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌ سۆران عومه‌ر ڕێواس فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان په‌رله‌مانی به‌جێ هێشت و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌هه‌ڵه‌ی ده‌زانێت.

سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی حزبی قسه‌ بۆ كادیره‌كانیان ده‌كات و ده‌ڵێ، كاتێك سوننه‌ په‌رله‌مانی عێراقی به‌جێهێشت سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌سامه‌نوجێفی سوننه‌بو به‌ڵام په‌رله‌مانی به‌جێنه‌هێشت.

ناوبراو ده‌ڵێ، ده‌ی پارتی زۆرینه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مان ئیدی نه‌ده‌بو ڕێواس فایه‌ق په‌رله‌مان به‌جێ بهێڵێت ده‌ی توانی له‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی خۆی ده‌بنیشێت و ده‌نگی نه‌داییه‌.

پیر زیاتر ده‌ڵێ، نه‌مان زانی ڕێواس فایه‌ق په‌رله‌مان به‌جێ ده‌هێڵێت ئه‌گینا ته‌له‌فۆنمان بۆی ده‌كرد و نه‌مان ده‌هێشت په‌رله‌مان به‌جێبهێڵێت.