هەواڵ

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی به‌ ئێزدییه‌كان گه‌یاند

سه‌رۆك بارزانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش ده‌كات و پیرۆزباییان لێ‌ ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی‌ ئایار، سه‌رۆك بارزانی‌ په‌یامێكی‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ڕای‌ گه‌یاندووه‌، به‌بۆنه‌ی 27 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ی ئه‌ندام و كادیرانی بنكه‌ی لالش و هه‌موو خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌كه‌م.

سه‌رۆك بارزانی‌ ده‌ڵێت "سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونتان ده‌كه‌م بۆ پێشڤه‌بردنی دۆخی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی خوشك و برایانی ئێزیدی و ده‌ستتان خۆش بێت".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ بنكه‌ی‌ لالش ئه‌ركێكی پیرۆزیان له‌سه‌ر شانه‌ بۆ خزمه‌تكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی و "وێڕای ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆم بۆ كار و چالاكییه‌كانتان هیوای ئاسووده‌یی و ئارامی و سارێژبوونه‌وه‌ی برینه‌كان بۆ هه‌موو خوشك و برایانی ئێزیدی ده‌خوازم و هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن".