هەواڵى ناوخۆ

كوڕانی تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح لاهوور جه‌نگی ڕاده‌گرن

لاهوور جه‌نگی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی به‌كار ده‌هێنێت و هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ هاوسه‌رۆكی ئامۆزایی و مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئه‌و حزبه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو لاهوور جه‌نگی نه‌ی هێشت عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا ببێته‌ وه‌زیر كه‌ به‌رهه‌م ساڵح و قوباد تاڵه‌بانی له‌ پشكی یه‌كێتی كاندیدیان كردبوو بۆ پۆستی وه‌زیری داد.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ڕه‌وش پۆست ده‌ڵێ، ماڵی مام جه‌لال و به‌رهه‌م ساڵح زۆر تووڕه‌ن له‌ هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی لاهوور جه‌نگی ،زیاتر له‌ ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار ده‌هێنێت ،بۆیه‌ هۆشداری توندی پێده‌ده‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، گه‌رانه‌وه‌ی پافڵ تاڵه‌بانی بۆ كوردستان پاش چه‌ند مانگ بۆ ئه‌وه‌ییه‌ وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كار بهێنێت و له‌ خیابی ئه‌ودا لاهوور جه‌نگی نه‌توانێت هه‌رشتێك بیه‌وێت بیكات.

نه‌هێشتنی لاهوور جه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ی عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا بێته‌ وه‌زیری دادی عێراق ،شكاندنی بڕیاره‌كانی كوڕانی مام جه‌لال و به‌رهه‌م ساڵح بووه‌، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی له‌ناو ئه‌و حزبه‌ و به‌تایبه‌ت قوباد تاڵه‌بانی و پافڵ تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.