هەواڵ

پافڵ تاڵه‌بانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستان

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایی كۆرۆنا له‌ وڵاتی به‌ڕیتانیا ماییه‌وه‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش له‌و وڵاته‌ به‌ فراوانی بڵاو بوویه‌وه‌ هه‌زاران توشبوو مردن له‌ وڵاته‌ تۆماركراوه‌.

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێگری له‌ بڵاوو بونه‌وه‌ی په‌تایی كۆرۆنا له‌ كوردستان هه‌ركه‌س له‌ وڵاتان ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ كه‌ره‌نتینه‌ ده‌كران بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ پاشان ته‌واوی پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرا ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتوایه‌ ئه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی ده‌كردن.

پافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ وڵاتی به‌ڕیتانیاوه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ كوردستان ،له‌ ده‌ره‌وه‌ی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئه‌مڕۆش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی كرد.

له‌ هه‌رئه‌گه‌رێكدا پافڵ تاڵه‌بانی په‌تایی كۆرۆنای لێده‌ربكه‌وێت ئه‌وه‌ ده‌بێت ته‌واوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یه‌كێتی به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵی هه‌بووه‌ كه‌ره‌نتینه‌ بكرێن.

новости Battlefiel4
портал недвижимости