هەواڵى ناوخۆ

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان: هه‌موو پشتیوانێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین

بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كابینه‌یه‌ به‌ هی خۆیان ده‌زانن و كار بۆ سه‌رخستنی ده‌كه‌ن. به‌رپرسێكی‌ گۆڕان دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ وه‌زیره‌كانیان به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانبووه‌ كاری باشیان كردووه‌.

هێمن شێخانی، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ،ڕاگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌كه‌یان ئه‌م كابینه‌یه‌ی‌ حكوومه‌ت به‌ هی خۆی ده‌زانێت، له‌كاتێكدا هێشتا به‌شێكی زۆری پۆسته‌كانیان پێ نه‌دراوه‌.

زیاتر گوتی‌، ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانمان بووه‌ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌مان بووه‌ له‌چواچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمدا خزمه‌تی هاووڵاتییانمان كردووه‌ " حكوومه‌ت به‌هی‌ خۆمان ده‌زانین و كار بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ ده‌كه‌ین.

له‌ باره‌ی یاسای چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌ له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، شێخانی گوتی: یاسای چاكسازی خراوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و كارێكی‌ باشه‌، هه‌روه‌ك له‌ پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌ تایبه‌ته‌كانیش هه‌نگاوێكی‌ گرنگ نرا.