هەواڵ

بابەتی دوو ئیدارەیی دوو باڵەكەی یەكێتی زیندوو كردەوە

تا دێت ھەوڵەكانی بەشێكی یەكێتی و بە تایبەت كۆڕانی جەنگی و كچانی ئیبراھیم ئەحمەد بۆ بەلامەركەزیەتكردنی سنووری (سەوز) جدی تر دەبن و بۆ ئەم مەبەستەش گفتووگۆ لەگەل گۆڕان و كۆمەڵ و نەوەی نوێ بەردەوامی ھەیە و مالی مام جەلال تاڵەبانیش لەم ھەنگاوە نیگەرانن.

دوو ئیدارەیی یەكێتی كردەوە دوو باڵ

كەم نین ئەوانەی لەناو یەكێتی دژی بە لامەركەزیەتكردنی سنووری(سەوز)ـن بەھێزترینیان كە دژی ئەم ھەنگاوەیە بافڵ تالەبانی كۆڕە گەورەی مام جەلاڵ تاڵەبانی سكرتێری كۆچكردووی یەكێتیە، جگە لە بافڵ تاڵەبانی ھەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ، قوباد تاڵەبانی، بەرھەم ساڵح، سەعدی ئەحمەد پیرە ومەلا بەختیار ھەڵوێستیان دژی ئەم ھەنگاوە گەیاندووتە لاھور جەنگی، و نیگەرانن لەو ھەولانەی بۆ لامەركەزیەت دەدرێت.

بافڵ تاڵەبانی نیگەرانە

بافڵ تاڵەبانی كە لە ئێستدا پۆستەكەی ھاوشێوەی لاھور جەنگیە ئەو پێی وایە لاھور جەنگی بە تاك لایەنانە بڕیار دەدات و ناگەڕێتەوە بۆ ڕای ئەو و پرسی پێ ناكرێت، ئەمەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیە كە دەبێت”بڕیارەكان بە ھاوبەشی ھەردوو ھاوسەرۆك دەربكرێن”، بەڵام لە چەند رۆژی ڕابردوو كاتێك بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێكی تایبەت لە بەریتانیا بوو، لاھور جەنگی سێ جار كۆبوونەوەی لەگەل پارتی ھەڵوەشاندووتەوە بەبێ ئەوەی پرس بە بافڵ تاڵەبانی و ئەنجومەنی باڵای بەرژوەندیەكانی یەكێتی بكات.

بەكارھێنانی پاشگری (سەرۆك) لە شوێنی (ھاوسەرۆك) لە میدیایی نزیك لە لاھور جەنگی نیگەرانیەكی دیكەی بافڵ تاڵەبانیە لە لاھور جەنگی.

بافڵ تاڵەبانی و كۆسرەت ڕەسوڵ ھاوڕان

دوای گه‌ڕانەوەی لە بەریتانیا، بافڵ تاڵەبانی سەردانی ماڵی كۆسرەت رەسوڵی كرد لە سلێمانی و لە كۆبوونەوەكەیاندا بە ڕاشكاوانە باس لەوە كراوە كە لاھور جەنگی تاك لایەنانە بڕیار لەسەر پرسە گرنگەكان دەدات و ناگەڕێتەوە بۆ ڕای ئەوان، باس لەوەشكراوە كە زەرەرمەندی یەكەم لە لامەركەزی یەكێتی و سلێمانین، چونكە پێیان وابوو لە سەردەمی مام جەلال دا یەكێتی دووەم حزبی سلێمانی بوو لە رووی دەنگەوە، ئەی ئەگەر ئێستا و داھاتوو ئۆپۆزسیۆنێكی بەھێزی ھاوشێوەی گۆڕانی ٢٠٠٩ دروست بوو، ئەوكات یەكێتی ھەموو شتێك لەدەست دەدات.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا بە باشزانرا پەیوەندیەكانیان لەگەل پارتی ئاسایی بكەنەوە و بڕیاریش درا لە ١٠ رۆژی داھاتوو كۆبوونەوە لەگەل پارتی ئەنجام بدەن.

ماڵی مام جەلال دژی دوو ئیدارەییە

تێكڕای ماڵی مام جەلال دژی لامەركەزیەتن و پێیان وایە لامەركەزیەت سەرەتای ھەنگاوەكانی دوو ئیدارەین، بەپێی میدیاكانی نزیك لە پارتی بافڵ تاڵەبانی ھەوڵدەدات پەیوەندیەكانی لەگەل پارتی ببوژێنێتەوە، و لاھور جەنگی دژی ئەو ھەوڵەی بافڵ تاڵەبانیە بۆ ئەمەش ماوەی سێ رۆژە سۆشیال میدیای نزیك لە لاھور جەنگی گرتە ڤیدیۆییە توندەكانی مام جەلال تاڵەبانی كە لە سەردەمی شەری ناوخۆدا تومار كراون پەخش دەكەنەوە ئامانجیش ئەوەیە سۆشیال میدیایی پارتی ھێرش بكاتە سەر مام جەلال تاڵەبانی، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی ڕه‌وش پۆست ھەڵسوڕێنەرانی سۆشیال میدیای پارتی بەم ھەوڵەیان زانیوە و بە یەك وشە ھێرشیان نەكردووە تە سەر مام جەلال تاڵەبانی و بە پێچەوانە ماڵپەڕی ڕه‌وش پۆست نامەیەكی دەستنووسی مام جالالی بڵاوكردەوە كە بەر لەوادەی نخۆشكەوتنی بۆ بارزانی نووسیویەتی و تێدا دەلێت”دەرگاكانیش دابخەن لە پەنجەرەوە دچمە لایان”.

قوباد تاڵەبانی ھانای بۆ بافڵی بردی بردووە

قوباد تاڵەبانی، كە زۆركات لایەنگرانی بە مامی بچوك ناوی دەبەن، داوای لە بافڵ تاڵەبانی كردووە یان با لە حكومەت بكشێینەوە و بە تەواوی ببین بە ئۆپۆزسیۆن، یانیش حوكمداری بكەین و چی دیكە نابێت “ئاموزا” شەرمەزارم بكات، كە مەبەستی ھەوڵەكانی لاھور جەنگی ـن دژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان.