هەواڵى ناوخۆ

عه‌لی حمه‌ساڵح: بۆ ڕێواز فایه‌ق په‌رله‌مان ده‌بێت په‌رله‌مان كۆبێته‌وه‌ بۆ یه‌كلای كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان نه‌ك په‌كی بخه‌ن

سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌بێ‌ هیچ هۆكارێك رای‌ گه‌یاند كه‌ واژوو له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناكات. سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕانیش ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، كۆمه‌ڵێك بابه‌تی‌ ڕژد هه‌ن ده‌بێ‌ له‌ په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌ گه‌یاند، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان هه‌یه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵێك پرسی‌ پێوه‌ست به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و بودجه‌ یه‌كلا بكاته‌وه‌.

ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌، كاری‌ په‌رله‌مانه‌ كار له‌سه‌ر پرسه‌ ڕژده‌كان بكات نه‌ك به‌و جۆره‌ هه‌وڵی‌ په‌كخستنی‌ بدرێ‌. وه‌ك ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد، فراكسیۆنه‌كان كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌یان ئاراسته‌ی‌ په‌رله‌مان كردووه‌ تا یه‌كلا بكرێنه‌وه‌.

لێدوانه‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، ئه‌و واژوو له‌سه‌ر هیچ به‌رنامه‌یه‌كی‌ كاری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ناكات، به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ردا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رای‌ گه‌یاند، هیچ بیانوویه‌ك نییه‌ كه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دانیشتنه‌كانی‌ په‌رله‌مان راده‌گرێت.