هەواڵ

بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان :داهاتی سلێمانی نادیاره‌ و كه‌س نازانێت یه‌كێتیی چی لێده‌كات

ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رای دەگەیەنن، چەند جارێك داوایان لە حكوومەتی خۆجێیی سلێمانی كردووە، داهاتی سنووری پارێزگاكەیان پێ بڵێن، بەڵام تا ئێستە هیچیان دەست نەكەوتووە و نازانن داهاتەكە چەندە.

سێوە خدر، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان راگەیاند، تا ئێستە داتایەكی وردیان لە بەردەستدا نییە بۆ ئەوەی بزانن داهاتی فەرمانگە و گومرك و خاڵە سنوورییەكانی سلێمانی چەندەیە.

روونیشی كردەوە، زۆر جار ئەو داهاتەی رادەگەندرێت، ئەو داهاتە نییە كە هەیە و كۆكراوەتەوە، بۆیە دەبێت وردتر لەو پرسە بڕوانین و بەدواداچوونی بۆ بكەین.