هەواڵى ناوخۆ

دوایین زانیاری لە سەر شەڕەکەی پەکەکە و جەندرمە لە کانی ماسی

بەگوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕه‌وش پۆست ، لە شەڕەکەی ئەمڕۆی کانی ماسی لە نێوان چەکدارانی ” پەکەکە” و جەندەرمەکانی تورکیا هەر دوولا کوژراوو برینداریان هەیە. 

زانیارییەکانی ڕه‌وش پۆست باس لەوە دەکەن تا ئێستا لە ئاکامی ئەو تێکهەچوونەدا ٨ چەکداری پەکەکە و بەرپرسێکی باڵای ئەو پارتە کوژراوە. 

هاوکات باس لەوە دەکرێت  دووکەسیش لە جەندەرمەی تورکی کوژراون و زیاتر لە ٦ کەسیشیان لێ بریندار بووە.