هەواڵ

بەرپرسێكی گۆڕان:با یەكێتی لە خۆیەوە دەست پێ بكات

تایبەت بە پرسی لامەركەزی بەرپرسی ژوری دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان ڕەخنە لە یەكێتی دەگرێت بەوەی باسی لامەركەزی دەكات بەڵام چەندین پۆستی ئیداری مافی گۆڕانە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان یەكێتی تا ئێستا لێی زەوت كردوون.

بەرپرسی ژوری دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەدا سیستەمی لامەركەزی بۆ مەرامی حزبیە نەك شتی دیكە

د.وشیار بەرپرسی ژوری دیبلۆماسی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند ھیچ كەسێك دژی لامەركەزی نیە بەڵام دەبێت لامەركەزی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ھەرێم بێت