هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی : ناچار دەبین قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنین

لە دوای ئەوەی لە ماوەی 3 رۆژدا 21 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمار کرایەوە پاریزگاری سلێمانی هەڵوێستی خۆی لەمبارەوە بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا دەکات.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمانی لە لێداونێکدا ئاماژە بە دیاردەی زیاد بوونی حاڵەتەکانی نوێی کۆرۆنا لەو پاریزگایە دەکات ودەڵێت ئەگەر حاڵەتی تووشبوون لە چەند رۆژی داهاتوو روو لە هەڵکشان بکات ، ناچار دەبین بۆ جارێکیتر قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕابگەیەنین.