هەواڵ

بەهۆی ناكۆكی ناوەخۆیی و شكەستی هەوڵەكانی یەكێتی سەرۆكی فراكسیۆنەكەیان دەستی لەكاركێشاندەوە

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ڕه‌وش پۆست راگەیاندووە، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بەهۆی ناكۆكی ناوەخۆی حزبەكەیان، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاندووە لەسەرۆكی فراكسیۆنەكەیان”.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش داوە، جەمال حەوێز، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی لە سەرۆکایەتیکردنی فراکسیۆنەکەی داوە و هۆکاری وازهێنانەکەشی پەیوەندی بە ناکۆکیی ناوخۆی فراکسیۆنەکەیانەوە هەبووە، هەروەها هۆكاری واز هێنانەكەشی زیاتر بۆ شكەستی یەكێتی دەگەرێتەوە لە بایكۆت كردنی كۆی فراكسیۆنەكان لەپەرلەمانی كوردستان كە هەوڵێكی یەكێتی بوو بۆ ئەو ئاراستەیە”.

پێشتر یەكێتی نیشتمانی هەولی دا كە تەواوی فراكسیۆنەكانی جگە لە پارتی لەدژی پارتی بجولێنێت، بایكۆتی پەرلەمانی كوردستان بكەن، بەڵام ئەو هەوڵەی لەلایان گۆڕان و نەوەی نوێ و یەكگرتوو شكەستی هێنا”.

لەدوای شكەست و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئێستادا باڵەكانی ناو یەكێتی هەوڵدەدەن سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی بۆ خۆیان یەكڵا بكەنەوە، سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە كە  باڵی کۆسرەت ڕەسووڵ کە زۆرینەی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی لەوەوە نزیکن، عەباس فەتاح پەرلەمانتاری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە کاندید کراوە” لەلایاكی تریشەوە لاهور جەنگی هەوڵدەدات رۆژان محەمەد کەریم یان کاروان عەبدولڕەحمان گەزنەیی بکرێن بە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی.