هەمەڕەنگ

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌یه‌كی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ سبه‌ی سێ شه‌ممه‌ مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت.

بەپێى خشتەکەى وەزارەتى دارایى سبەى سێ شەممە (19/5/2020) موچەى مانگى یەکى ساڵى (2020)ى وەزارەتەکانى (کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى، داد، وەزارەتى سامانە سروشتیەکان، ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، پلاندانان، پیشەسازى و بازرگانى) دابەش دەکرێت.

هاوکات موچەى خاوەن پێداویستى تایبەت و ئەنجومەنى دادوەرى، سبەى سێ شممە دابەش دەکرێت.

دوای ئەوەی بەغدا جارێكی تر كێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست كردەوە و بە بڕیارێكی سیاسیی رای گرت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا لەو داهاتەی كە لە بەردەستیەتی، مووچەی فەرمانبەران دابەش بكات و بەگوێرەی سەرچاوەیەكی “وشە”یش دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.