هەواڵى ناوخۆ

کۆمەڵ: هیچ گەرەنتییەک نییە لامەرکەزیەت ببێتە هۆی خزمەتکردنی هاووڵاتیان

компьютерная помощь Сызрань
новости Винница

بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان رای دەگەیەنێت کە هیچ گەرەنتییەک بۆ ئەوە نییە کە بگوترێت لامەرکەزیەت خزمەتی هاووڵاتیان دەکات.

ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌ فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیی كوردستان، ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى خۆى كردووه‌ته‌ ژێربارى پڕۆژى لامه‌ركه‌زییه‌ت، به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى پێی دراوه‌، ئه‌ركى ئه‌وه‌یه‌ پڕۆژه‌یه‌كى فراوان گه‌ڵاڵه‌ بکات و ڕاوێژ به‌ كه‌سانى پسپۆڕ بکات و بۆچوونی فه‌رمانگه‌كان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و پارێزگاكان وه‌ربگرێت، دواتر ”پڕۆژه‌كه‌مان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، پاشان چاوه‌ڕێى ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌وان ده‌كه‌ین، چونكه‌ ئێمه‌ به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، ناتوانین هیچ بكه‌ین".

بەرپرسەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرای کرد: ”ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى زۆرى پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ت بخاته‌ باری جێبه‌جێ كردنه‌وه‌، ئه‌ركێكى قورس ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى یه‌كێتى، پرسیاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، ئایا یه‌كێتى ده‌توانێ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه‌ بكات و دڵسۆزیی خۆى بۆ هاووڵاتیانی شارى سلێمانى بسه‌لمێنێت؟ لە کاتێکدا هیچ زه‌مانێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ته‌كه‌ ببێته‌ هۆى خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان".

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا گوتی: ”خه‌ڵكێكى زۆر پێیان وایه‌ پڕۆژه‌ى لامه‌ركه‌زییه‌ت وه‌كوو كارتێكى فشار به‌رامبه‌ر لایه‌نێكى سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌گه‌ر بزانین ئه‌و لامه‌ركه‌زییه‌ته‌ نیه‌تێكى خراپى له‌پشته‌وه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆى لاوازیی كورد، یان بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى و تێكدانى یه‌كڕیزیى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێت، ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌كشێینه‌وه‌ و پشتگیرى ناكه‌ین".

 

 

новости Battlefiel4
портал недвижимости