هەواڵ

لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی میدیای ژیان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كه‌سایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی

لاهوور جه‌نگی له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كانیه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌سایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی كوڕه‌ گه‌وره‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچ كردووی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.

لاهوور جه‌نگی ئێستا ڕۆشتووه‌ته‌ سه‌ر كورسیه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری كۆچ كردووی یه‌كێتی و باوكی قوباد تاڵه‌بانی له‌ ڕێگه‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كانییه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ لێدان له‌ كه‌سایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی و ده‌یه‌وێت وه‌ك كه‌سێكی شكستخواردووی وێنا بكات له‌ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت.

لاهوور جه‌نگی ده‌یه‌وێت چۆن هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی وه‌رگرتووه‌ ئاواش كاربكات بۆ به‌هێزكردنی كورسیه‌كه‌ی ئه‌وه‌ش به‌وه‌ده‌كرێت به‌رده‌وام له‌ كه‌سایه‌تی كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی بدات.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی لاهوور جه‌نگی به‌ فه‌رمانی فه‌رمیی لاهوور به‌رده‌وامن له‌ هێرش بۆ سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی له‌ حكوومه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌ی ئێستا له‌ لایه‌ن به‌رپرسان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌ر ره‌خنه‌ دراوه‌ ، ده‌یه‌وێك كوڕانی تاڵه‌بانی به‌لاواز وێنایان بكات و له‌ پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومی له‌ پشكی یه‌كێتی و له‌ خودی حزب دوریان بخاته‌وه‌.