هەواڵى ناوخۆ

چاودێرێكی سیاسی ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید و سه‌ركه‌وت و ڕابون پاره‌یان وه‌رگرتووه‌ له‌ بری دژایه‌تی كورستان

چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ به‌غدا خۆیان به‌پاره‌ و ئیمتیاز فرۆشتووه‌ به‌سه‌ركرده‌ شیعه‌كانی عێراق به‌رده‌وام لێدوان دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن.

چاودێرێكی سیاسی به‌وردی باس له‌وه‌ده‌كات، و ده‌ڵێ:" هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید له‌ فڕاكسیۆنی كۆمه‌ڵ و ڕابوون مه‌عروف و سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین له‌ فڕاكسیۆنی ئاینده‌، ئیمتیازاتی مادییان له‌ به‌رپرسانی باڵای عێراق وه‌رگرتووه‌ ئێستاش ده‌بێت قه‌رزه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌ به‌ دژایه‌تیان بۆ كوردستان.

چاودێره‌كه‌ پێ باش نه‌بوو ناوی به‌رین، وتی:" سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئیدی ده‌بێت به‌و زمانه‌ قسه‌ بكات به‌رپرسانی شیعه‌ له‌ عێراق ده‌یانه‌وێت، ئه‌وان ئیمتیازی زۆریان پێ داوه‌ ده‌بێت سه‌ركه‌وت به‌ زمانی شۆفێنی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر كوردستان قسه‌ بكات.

ناوبراو گوتی، ئێمه‌ زانیاری وردمان له‌ سه‌ر سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین هه‌یه‌ ئیمتیازی زۆری وه‌رگرتووه‌، چونكه‌ قورسه‌ بۆ كوردێك له‌ به‌غداوه‌ داوا بكات سوپایی عێراق كه‌ ساڵانێكی زۆر ماڵ وێرانی بۆ گه‌لی كورد هه‌بووه‌، جارێكی تر كوردستان داگیربكاته‌وه‌.