هەواڵ

یه‌كێتی‌ 150 تیرۆریست راده‌ستی‌ راكان جبووری‌ ده‌كاته‌وه‌

لەدرێژەی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاری رادەستكردنەوەی 150 تیرۆرستی‌ ده‌ركرد و راده‌ستی‌ راكان جبووری‌ پارێزگاری‌ سه‌پێنراوی‌ كه‌ركووك ده‌كه‌نه‌وه‌.

حەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەو كارە هەستاوە، بەرانبەر بەو كارە و سەرگرتنی رادەستكردنەوەی بەندكراوەكان راكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دەستخۆشی لەو بەرپرسەی یەكێتیی كردووە.

ئەو بڕیارەی یەكێتی دوابەدوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان لەسەر ئەو پرسە لەنێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و راكان جبووری بەرێوەچووە.

حه‌مه‌سوور دووشیوانی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانی‌ رای‌ گه‌یاند، له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ئه‌و كاره‌یان كردووه‌ و ده‌سپێشخه‌ری‌ یه‌كێتی‌ بووه‌. روونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌ی‌ ئه‌وكه‌سانه‌ 150 كه‌سه‌.

یەكێتی یەكەمجاری نییە كارێكی لەو جۆرە دەكات، پێشتریش چەندان تۆمەتباری تیرۆرستی‌ ئازاد كردبوو لەپێناو ڕێككەوتن لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و دەسەڵاتی سەربازی لە بەغدا.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێسته‌ ده‌ستكراوه‌ به‌ سووتاندنی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و هه‌مان ئه‌و تیرۆریستانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كێتی‌ ئازادی‌ كردن ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن و كێشه‌ بۆ كورده‌كان دروست ده‌كه‌ن.

هەموو ئەو كارانەی یەكێتی لەچوارچێوە ڕێككەوتنی خیانەتی 16ی ئۆكۆتبەری 2017یە كە تاقمێكی ناو یەكێتی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانیان رادەستی حەشدی شەعبی كرد.